بڕیارە سبەی یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بگەڕێتەوە کەرکووک و بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیانیشی رادەست دەکرێتەوە.
لەمبارەیەوە محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە (4ـی تشرینی دووەمی 2023) بە یاوەری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دێینە کەرکووک و بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک وەردەگرێتەوە.
بەرپرسی لقی سێی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیان وەردەگرینەوە، لقی سێ دوای نۆژەنکردنەوەی بە فەرمی کاری سیاسی و چالاکی حزبی خۆمانی تێدا ئەنجام دەدەین، بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش وەک پێشتر سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەرداوە پێشکەشی زانکۆی کەرکووکی دەکەین.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی جەختی کردەوە، دوای کردنەوەی بارەگاکانیان بە فەرمی لە کەرکووک، لەسەر بارەگاکانمان ئاڵای کوردستانیش دادەنێین و شەکاوە دەبێت
وەڵام بدەوه