Kurdistan Press - زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە چ شارێک بوو؟ زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە چ شارێک بوو؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە چ شارێک بوو؟

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ زۆرترین دابارینی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌‌ كه‌ رێژه‌ی 28 ملم باران باریوه‌.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەو شەپۆلە بارانبارینەى کە ئەمرۆ هه‌ینی هەرێمى کوردستانى گرتبۆوە، لە ناوچەکانى باکور و ناوەراستى هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەرى بە لاوازى ماوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ تا دوای نیوەشەو لە ناوچه‌كانی دیكه‌ش کۆتایی پێ بێت، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ته‌مێكی كه‌م دروست ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سبەى ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانى گەرماش یەک پلە نزمتر دەبنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

هەولێر 28.2 ملم

شەمامک 27.5 ملم

پیرمام 22.7 ملم

سلێمانى 19.0 ملم

چەمچەماڵ 5.8 ملم

دهۆک 12.4 ملم

زاخۆ 15.2 ملم

ئاکرێ 1.2 ملم

ئامێدى 17.6 ملم

بامەرنێ 20.2 ملم

بازیان 5.6 ملم

دەبەدیخان 0.2 ملم

دوکان 11.2 ملم

هەڵەبجە 4.8 ملم

هەڵشۆ 2.2 ملم

کەلار 3.6 ملم

کانى ماسى 16.4 ملم

مانگیش 17.4 ملم

مەیدان 9.8 ملم

پێنجوێن 14.8 ملم

قەڵادزێ 7.6 ملم

باتوفە 15.0 ملم

کەرکووک 1.0 ملم

دووز 0.4 ملم

خانەقین 4.6 ملم

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه