Kurdistan Press - کەی مووچە دابەشدەکرێت کەی مووچە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەی مووچە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-11-2023، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "بانکی ڕەشید رێکارەکانی ناردنی 250 ملیار دیناری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و ئەمڕۆ بڕە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو بانکی تی بی ئای و رافیدەینیش لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، رێکارەکانی ناردنی 450 ملیار دیناری دیکەی مووچەی مووچەخۆران تەواودەکەن و دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی.

هاوکات، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە هەولێر، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەیزی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان قسەمکردووە و بە منی گوت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا