مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری 1325ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایش، ڕایگه‌یاند: له دوای ئازادكردنی شنگال و ده‌وروبه‌ری له ده‌ست تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئازادكردنی ئافره‌تانی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه خۆشبه‌ختانه تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆریان ئازاد كراون هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئازادكرنی ئه‌وانه‌ی ماون.
مه‌سرور بارزانی، ڕاشیگه‌یاند: جه‌خت له گرنگی و پێویستیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دۆخی نائاسایی و ناسه‌قامگیری شنگال بێت و گرووپه چه‌كداره نایاسییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربچن بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان.
وەڵام بدەوه