Kurdistan Press - بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە ھەولێر رێوڕەسمێکی گرنگی جیھانی بەڕێوەدچێت بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە ھەولێر رێوڕەسمێکی گرنگی جیھانی بەڕێوەدچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە ھەولێر رێوڕەسمێکی گرنگی جیھانی بەڕێوەدچێت

لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا د. خانزاد ئەحمەد، ئەمیداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە وتارێکدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان رایگەیاند "ئامادەبوونتان لەم بۆنەیەدا نیشانەی پابەندبوون و پاڵپشتیتانە بۆ تاک، خێزان، کۆمەڵگەی کوردستان و بەتایبەتتریش بۆ رزگاربووانی دەستی داعش".

گوتیشی: "هێشتا لە عێراق حکومەتێکی جێگیر نییە و دامەزراوەکان لەلایەن حزب و کەسایەتییە ئاینییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، هێشتا مەترسی داعش و ئایدیۆژیای توندڕەوەیی و نزیک و بارگاویی بە هزری داعش کاریگەرە، هەموو ئەمانەش کاریگەریان لەسەر ژنان بە گشتی و رزگاربووانی دەستی داعش هەیە، لە رەوشێکی وادا کارکردن لەسەر بڕیاری ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش ئاسان نییە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاسایش و پێشکەوتن و بە دامەزراوەیی کردنەوە جیاوازییەکی بەرچاومان هەیە لەگەڵ هاوکارانمان لە حکومەتی فیدراڵ".

د. خانزاد ئەحمەد، گوتیشی: "ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2020، لەگەڵ فەرمانگەی تواناسازی ئافرەتان ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر دانانی چوارچێوەی گشتی جێبەجێکردنی پلانی ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش رێککەوتین، هەروەها لەسەر ئەوەش رێککەوتین هەر حکومەتێک بەپێی تایبەتمەندی دامەزراوەکانی، هەڵکەوتەی جوگرافی ورەوشی فەرهەنگی و سیاسی و کۆمەڵایەتی پلانی تایبەت بەخۆی هەبێت، ساڵانەش هەردوو حکومەت راپۆرتی جێبەجیکردن بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرز بکەنەوە، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان بەڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و دامەزراوەکانی حکومەت، هەروەها رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پلانی هەرێمی کوردستانمان ئامادەکرد کە خۆی لە سێ کۆڵەگەدا دەبینێتەوە کە بریتین لە بەشداریکرد، پاراستن و پێشگرتن".

بڕیاری 1325 لە رۆژی 31ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2000 لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ناوی (ژن، ئاشتی، ئاسایش) دەرکرا، کە یەکەم بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشە لەبارەی ئافرەتان دەرکرابێت، ئەمەش پاش دەرکەوتنی کاریگەرییە نەرێنیەکانی جەنگەکان لەسەر دۆخی ژنان.

بڕیاری 1325 پاش کۆنفرانسی جیهانی تایبەت بە ژنان بوو، کە لە ساڵی 1995 لە شاری پەکین ئەنجامدرا، تێیدا ژنانی زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون، لە هەرێمی کوردستانیش پەخشان زەنگەنە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، کە تایبەت بوو بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگ لەسەر ژنان و بەربڵاوی توندوتیژییەکان.

بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1325 لە ساڵی 2009 لەلایەن سکرتاریەتی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڕیاری 1889 دەرکرا، کە پێکهاتووە لە چوار بنەمای سەرەکی بۆ پاراستنی ئافرەتان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، کە بریتین لە: رێگریکردن، پاراستن، بەشداریکردن، دەستپێکردنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه