پاش ئەوەی بڵاو كرایەوە كە بە تۆمەتی كوشتنی ئەركان خەیری كە كارمەندی ئاسایش بوو لە قەزای بەردەڕەش دوو كەس دەستگیر كراون كە یەكێتیان هاوسەری و ئەوی دیكەیان برای كوژراوە، وێنە و ڤیدیۆی گەنجێك بڵاو كرایەوە كە لەسەر گۆڕی كوژاروەكەیە و دەگریێ گوایە ئەمە بكوژەكە كە دەكاتە برای كوژراو بەڵام بنەماڵەكەی روونكردنەوە دەدەن.
بنەماڵەی گەنجەكە لە روونكردنەوەیەكدا رەتی دەكەنەوە كە ئەم گەنجە بكوژی ئەركان خەیری بێت و رای دەگەیەنن كە وێنە و ڤیدیۆكان بە هەڵە بڵاو كراونەتەوە و ئەم گەنجەش وەك كەسوكاری كوژراوەكە لە رێورەسمی بەخاكسپاردنەكە بەشدار بووە.
ئاماژە بە ئەوەش دەدەن كە لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو دەنگۆیانەوە دۆخی دەروونیی گەنجەكە تێكچووە.
لە سۆشیال میدیا، چەند كەسێكی نزیكە كوژراوەكە، ئاماژەیان بە ئەوە داوە كە ئەم گەنجە برای كوژراوەكەیە و ناوی دلێرە، بەڵام بكوژەكە ناوی محەمەدە و هەردووكیان برای ئەركان خەیرین، بەڵام لە روونكردنەوەكەدا بنەماڵەی كوژراو هیچ ئاماژەیەكیان بە ئەوە نەداوە.
وەڵام بدەوه