بەغدا نایانەوێ شتێک بە ناوی هەرێمی کوردستان هەبێت.
د. مەحموود عوسمان: ئەمەی بەغدا دەیکات نوێ نییە، لە رابردووش هەر وابووە. ئێمە کە لە بەغدا بووین، بەهەمان شێوەی ئێستا پارەی هەرێمیان دەبڕی و نەیان دەنارد، بەردەوام ئەوان دژی فیدراڵی بوون، نایانەوێ شتێک بە ناوی هەرێمی کوردستان هەبێت، دەیانەوێ هەرێم ببێتەوە بە پارێزگایەک، بۆیە فشارەکانیان لە مووچە و بودجەدا چڕ کردووەتەوە. بۆیە من بڕوام وایە، ئەمە سیاسەتی ئەوان بووە، بڕوایان بە حوکمێکی مەرکەزیی هەیە، کە هەموو شتێک سەر بە بەغدا بێ، ھەروەھا ئەوان دەیانەوێ دۆخەکە وای لێبێت، کە بەغدا مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات. ئەمە لەکاتێکدایە، ئەوان لیستی مووچەخۆرانی کوردستان وەک خۆی قەبووڵ ناکەن و دەڵێن ئەمە زۆرە و ناڕاستە، ئیتر ئەم بڕوبیانوانە دەهێننەوە، ئەوە سیاسەتیانە.
وەڵام بدەوه