Kurdistan Press - زانیاری نوێ و گرنگ لەبارەی دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران زانیاری نوێ و گرنگ لەبارەی دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ و گرنگ لەبارەی دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران

بەرپرسێكی پڕۆژەی (هەژماری من) ئاشكرای دەكات، هەرچی فەرمانبەر و مووچەخۆر هەیە هەژماری بانكییان بۆ دەكرێتەوە و جەختیش دەكاتەوە، پڕۆسەكە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.

مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا، هەموو فەرمابەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەژماری بانكییان بۆ دروست دەكرێت، ئێستا داتای فەرمانبەران كۆ دەكەینەوە و قۆناغێكی دیكەی تۆماركردن دەستی پێكردووە.

ئاماژەی بەوەش دا: زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆر هەیە، بۆیە بەدڵنیایی دەبێت تۆماركردنەكە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵیدا بڕۆین و لە هەر قۆناغێكیش ئەم پڕۆژەیە بۆ خەڵك و رای گشتی روون دەكەینەوە."

جەختی كردەوە و دڵنیایی دا كە، فەرمانبەران ئەوەی گرێبەست و هەمیشەییە لە هەژمارەكە تۆمار دەكرێن.رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن و تۆماركردن 120 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەپێی سایتی (هەژماری من)، خشتەی خۆتۆماركردن لە پڕۆژەكە لە مانگی ئەیلوولەوە بەپێی كاتی دیاریكراو كاری پێ دەكرێت و لە چەند كاتێكی جیاوازدا، ئەو وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوانە دیاری كراون، كە تۆمار دەكرێن.

هەندێك وەزارەت و فەرمانگە لە بانكەكان مامەڵەكانیان بۆ دەكرێت و هەندێكی دیكەش لەنێو فەرمانگەكانی خۆیان، لەلایەن بەشی ژمێریاری بۆیان دەكرێت و هەندێكی دیكەش لە لایەن كارمەندان و بریكارانی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆیان دەكرێت. ھەروەھا ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندن، یان مۆڵەتی بێ مووچە، یان مۆڵەتی دایكایەتی، یان هەر جۆرە مۆڵەتێكی دیكەیان وەرگرتووە، دەبێت خۆیان تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا مافیان نەفەوتێت.

مەڕوان ئازۆز دەڵێت: "پێشوازییەکی گەرمی فەرمانبەران بۆ خۆتۆمارکردن هەیە و ئێمەش لەکارکردن بەردەوام دەبین و هەموویان تۆمار دەکەین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه