سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، پرسی مووچە و بودجە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم مانگە جارێکی دیکە ناردنی بڕی ئەو 700 ملیار دینارە دواکەوتووە کە مانگانە حکومەتی عێراق وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت تا یاسای بودجەی گشتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردن و پشکی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لە 18ی ئەم مانگە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاری ورد لەبارەی مووچە و ژمارەی مووچەخۆران، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
وەڵام بدەوه