Kurdistan Press - وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونکردنەوە دەدات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونکردنەوە دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی بەردەوامی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری و دابەشكردنی نەوتی ماڵان روونكرنەوە دەدات و ئاشكرایشی دەكات، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ دەكرێت و نرخیش لەبازاڕ ڕووی لەدابەزینە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، :رۆژانە ملیۆنێك و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەكرێت.

ئاماژە بەوەش دەكات بەنزینی جۆری نۆرماڵی بە نرخی 750 دیناری دابین دەكرێت و لە ڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە دابەش دەكرێت. ئەوەشی خستووەتە ڕوو: مۆڵەت بە كۆمپانیا و بەنزینخانەكانیش دراوە بە مەرج و رێنوێنییەكانی وەزارەت و بەكوالێتییەكی باش بەنزین دابین بكەن .

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئەوەشی راگەیاندووە: سەبارەت بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، تواندراوە لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و نرخیش لەبازاڕدا ڕووی لەدابەزینە.

ئاشكراشی كردووە: دوای ئەوەی لەماوەی 10 رۆژدا تواندرا 73ملیۆن و 448 هەزار لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت، كە 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتری لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت و 203هەزار و 935 خێزانیش لیی سوودمەند بوونە."

روونیشی كردووەتەوە كە : "ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتواندرا نەوتەكەیان بەسەردا دابەش بكرێت بە تایبەتی ناو شار و دەورووبەر.پێشتر رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاندبوو: بەغدا بەڵێنی داوە بەمنزیكانە بڕە نەوتی پێویست بۆ هەرێمی كوردستان بنێری و لەسەر ئەم پرسەش شاندێكی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق گفتگۆیان کردووە. ئاماژەی بەوەش دا، هەر بڕە نەوتێك بگات راستەوخۆ نەوتەکە بە سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەش دەكرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا