شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەی سێ بەردەوامی دەبێت.
ماڵپەڕی ئەكوا ویزەر-ی ئەمریكی كە تایبەت بە زانینی كەشوهەوای جیهان ،پێشبینی كردووە كە لە رۆژانی 9،10،11-ی مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هەروەها ماڵپەڕەكە پێشبینی كردووە كە شەپۆلی بارانبارینەكە بۆ ماوەی سێ بەردەوام بێت.
پێشتر شارەزایانی بواری كەشناسی پێشبینیان كردبوو كەپێش هاتنی مانگی 11 بارانی زۆر باش لە هەرێمی كوردستان دەبارێت و مەتری لافاویش هەیە ،بەڵام پێشبینییەكان پێچەوانە بوونەوەو هیچ شەپۆلێكی بارانبارینی بەرچاو تۆمار نەكرا. بە گوێرەی بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانیش
ئەمڕۆ چوارشەممە 25– 10- 2023 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری لە هەندێ كاتدا تاوە باران هەیە ، لەسنووری پارێزگای سلێمانییش لە دوای نیوەڕۆەوە ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە ، لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە .
وەڵام بدەوه