بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن) بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.
بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە رێککەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو 8/7/2023، بووە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە داواکارین لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بۆ دڵنیا بوون لە تەواوبوونی پاسپۆرتەکەت لەم لینکەی خوارەوە ناوی سیانی و ساڵی لەدایکبوونت بنووسە:
https://search.hawler-passport-services.com/pages/
هەروەها روونیشکراوەتەوە: "بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمی (کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی)ت پێ بێت."
بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر راشیگەیاندووە: "لە ماوەیی پێشوودا بەهۆکاری کەمی ناردنی دەفتەری خامی پاسپۆرت لەلایەن بەغداوە چاپکردنی پاسپۆرتی جۆری A بەپێی رێکەوت دواکەوتبوو لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەو بڕە کەمەی کە مابوو تەنها بۆ بارودۆخی زۆر بەپەلە و نەخۆشی و قوتابیانی دەرەوەی وڵات چاپ دەکرا، لەگەڵ ناردنی هەر برێکی تری پاسپۆرت لەلایەن بەغدا بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەمان لە کورترین ماوەدا بەپێی رێککەوت پاسپۆرتەکان چاپ دەکەین و ئاگاداری بڵاودەکەینەوە."
وەڵام بدەوه