Kurdistan Press - ئۆمێد خۆشناو پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی روودوی دوێنێ ئۆمێد خۆشناو پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی روودوی دوێنێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆمێد خۆشناو پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی روودوی دوێنێ

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکەی دوێنێی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و رایده‌گه‌ێنێت، لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه‌، بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 2023.10.22، ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموورى سنوورى پارێزگاکەمان بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە چیای قەرەچووغ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لێکەوتەوە و هەریەک لە "عەقید کاکە جەوهەر قەهار" و "هاوڕێ جەوهەر" شەهید بوون و ژمارەیەکى ترى پێشمەرگەش برینداربوونی. 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت، بەمبۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە شەهیدان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشى خەمیان دەزانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئومێد دەکەین لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه