وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کرد و لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداو ئامادەبونیان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی یەکشەممە 22/10/2023، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە ئان مەسون بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و مایکل لومبەرادو پاشکۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە عیراق.
ئاماژە بەوە کراوە، لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداو ئامادەبوونیان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەم بارەیەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند: "توانیومانە بۆ سێیەم جار داتاو ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگای دیوانی چاودێری داراییەوە بۆ حکوومەتی عێراق پشت ڕاست بکەینەوە و خەرجی و داهاتەکانیش بەڕاپۆرتێکی ورد و پڕ زانیاری پێشکەش بکەین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری کونسڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر ئامادەبونی وەزیری دارایی و شاندی هەرێمی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە هەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەمدا بۆ نیشاندانی نیەت پاکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد.
باسی ئەوەش کراوە، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاند: " وەکو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەمواری ئەو بڕگە و مادانەی یاسای بودجە کە تایبەتن بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەش دراوە، وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر هەنگاوەکانی پرۆژەی (هەژماری من) بۆ وەفدی میوان خستە ڕوو ڕایگەیاند: ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگە بۆ چاکسازی و پەیڕەوکردنی شەفافیەت لەقۆناغی داهاتودا فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش هەژمارەکەیان بۆ دەکرێتەوە و دەرگامان کراوەیە بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکاریەک لەلایەن بانکەکانی ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان.
جەختیش کراوەتەوە، لە کۆتایی دیدارەکەدا پرسی هاندان و پشتیوانی کۆمپانیا بیانیەکان و دابین کردنی شایستەکانیان و بابەتی ڕێکخستنەوەی بانکەکان و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە بە بایەخەوە گفتوگۆی لە سەر کراو جەخت لە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ئەو کێشانە کرایەوە. وەفدی میوان خستە ڕوو ڕایگەیاند: ( هەژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگە بۆ چاکسازی و پەیڕەوکردنی شەفافیەت لەقۆناغی داهاتودا فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش هەژمارەکەیان بۆ دەکرێتەوە و دەرگامان کراوەیە بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکاریەک لەلایەن بانکەکانی ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان.
جەختیش کراوەتەوە، لە کۆتایی دیدارەکەدا پرسی هاندان و پشتیوانی کۆمپانیا بیانیەکان و دابین کردنی شایستەکانیان و بابەتی ڕێکخستنەوەی بانکەکان و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە بە بایەخەوە گفتوگۆی لە سەر کراو جەخت لە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ئەو کێشانە کرایەوە.
وەڵام بدەوه