ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئۆکتۆبەری 2023، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیار دینار راگەیاند، لەنێویاندا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای دهۆک.
ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆک رایگەیاندن:
- دروستکردنی سەنتەری لیناکی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
- کۆنکریکتکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکانی (گژەبەرا، بەڕۆشکێ، سەرهەڵدان و کانی مەهمەدکێ).
- پڕۆژەکانی رێگە ناوخۆییەکان لە (ئەڤریکێ و ئێمینکێ).
- کۆنکریتکردنی ژمارەیەک شەقام لە گەڕەکی شێلێ.
- کردنەوە، قیرکردن و کۆنکریتکردنی ژمارەیەک کۆڵان و شەقام لەگەڵ دروستکردنی دیوارێکی پاڵپشت لە کەرتی 75 (شندووخا باشوور)
- کردنەوە و قیرکردنی شەقامی 30ـی مەتری لە شەقامی کەمەری تا شەقامی بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک پارچەی کەرتی 85.
- کردنەوە و قیرکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ماسیکێ.
- کردنەوە و قیرکردنی شەقامێک لە کەرتی 13 لە گەڕەکی ماڵتا ئیسلام.
- کردنەوە و قیرکردنی و کۆنکریتکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە گەڕەکی ڕەزا.
- کردنەوەی کەناڵێکی کراوە لە هێڵی ئاوی بەنداوی مووسڵ بۆ بەنداوی دهۆک.
- پڕۆژەی ئاوی لە (ئێتیت، ئێمینکێ و ئەڤریکێ).
- دروستکردنی پردێکی پیادە لەسەر رێگەی (دهۆک – ئامێدی) لەسەر رێگەی (بێسرێ).


وەڵام بدەوه