Kurdistan Press - ساسان عەونی: ئەم کۆنفرانسە ستراتیژێکی تازەیە بۆ بووژانەوەی گەشتوگوزار و دەمانەوێت هەلیكاری خۆماڵیش بڕەخسێنین ساسان عەونی: ئەم کۆنفرانسە ستراتیژێکی تازەیە بۆ بووژانەوەی گەشتوگوزار و دەمانەوێت هەلیكاری خۆماڵیش بڕەخسێنین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساسان عەونی: ئەم کۆنفرانسە ستراتیژێکی تازەیە بۆ بووژانەوەی گەشتوگوزار و دەمانەوێت هەلیكاری خۆماڵیش بڕەخسێنین

ئەمڕۆ دووشەممە 4/4/2022 لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار بەڕێوەچوو، كۆنفرانسەكە لەلایەن دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ڕێكخرا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش جەختی كردەوە لەسەر ڕەخساندنی هەلیكاری خۆماڵی و داوای لە كەرتی تایبەتیش كرد سەرمایەكانیان لە بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزاردا بەگەڕ بخەن، ئاماژەی بە گرنگیی گەشتوگوزاریش لە بووژانەوە و بەهێزكردنی ئابووریی كوردستاندا كرد.
لە ڕێوڕەسمی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا د. جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت، ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتیی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاری پەرلەمانی كوردستان و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ڕێكحراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و مامۆستایانی زانكۆ و سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شار و شارۆچكەكان و چەندین لایەنی دیكە بەشداربوون. كە ئامانج لە سازكردنی ئەم كۆنفرانسەدا، پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار و توانا مرۆییەكان و ڕێكخستنەوە و بەهێزكردنی بەبازاڕكردن و ڕاگەیاندنی گەشتیاری و هاوبەشیكردنی کەرتی تایبەت و هەمواركردنەوەی ڕێنمایییە گەشتیارییەكانە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گوتارێكدا لەبارەی ئامانجی كۆنفرانسەكە گوتی: ئامانجمان پەرەپێدان و بووژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزارە لە دوای پەتای کۆرۆناوە، بە پلان و بەرنامەیەکی تازەوە دراسەیەکی ورد و زانستییانەی باری ئێستای گەشتوگوزار دەکەین و کێشە و ئاستەنگەکان دەستنیشان دەکرێن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دەرفەتە فراوانەکانی پێش ئەو سێکتەرە دەکەین وەك نەخشەڕێگای کاری پەرەپێدان و بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستاندا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەشێكی تری گوتارەكەیدا ڕاشیگەیاند: گەشتوگوزار لە بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەك سێكتەرێکی گرنگ، بایەخی پێدراوە و  ڕۆڵی لە بووژانەوە و بەهێزكردنی ئابووریی كوردستان دیاری کراوە، بەهۆی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، هەرێم پێگەیەكی ئارام و سەقامگیری هەیە، بۆیە دەکرێت سێکتەری گەشتوگوزاریش لەم دەرفەتە سوودێکی گەورە وەربگرێت، بە تایبەتی کە هەموو مەرجەکانی بوونی گەشتوگوزارێکی سەرکەوتوو و پرۆفێشناڵ لە کوردستاندا هەنە. بۆیە لەم کۆنفرانسەدا بە وردی سەرجەم لایەنەکانی ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێن و  و ڕای شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەكەش بەهەند وەردەگیرێت و هەوڵ دەدەین بڕیارەکانی کۆنفرانس وەکوو ستراتیژێکی تازە بۆ بووژانەوەی ئەم سێکتەرە بگرینە بەر.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختیشی لەسەر ڕەخساندنی هەلیكاری خۆماڵی كردەوە و هاوكات داوای لە كەرتی تایبەتیش كرد كە سەرمایەكانیان لە بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزاردا بەگەڕبخەن، لەمبارەیەوە گوتی: وەکو سیاسەتی گشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هاندانی کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردن و بەگەڕخستنی سەرمایەیان لە کوردستان، داوا لە کەرتی تایبەت وەبەرهێنەران دەکەین بە توانا و داهێنان و بەشدارییان لەو سێکتەرەدا هاوشانی حکوومەتی هەرێم ڕۆڵی خۆیان ببین و دامودەزگاکانی حکوومەتیش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین. هەروەها گوتیشی: دەرفەتە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران سوود لە ماستەرپلانی گەشتوگوزار و بڕیارەکانی ئەم کۆنفرانسە وەربگرن و ڕوو لە وەبەرهێنان بکەن لەم سێکتەرەدا. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: جەخت لە گرنگیی و پێویستی ڕەخساندنی هەلیکار بۆ هێزی کاری خۆماڵی دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئەم کۆنفرانسە ببێتە پاڵپشتییەکی دیکەی کارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی ڕێوشوێنەکانی بەگەڕخستنی دەستی کاری خۆماڵی لە کەرتی تایبەتدا بچەسپێت و پەرەی پێبدرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا