ده‌وامی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ته‌ندروستی كه له رۆژانی شه‌ممه ده‌وامی نییه، له رۆژه‌كانی دیكه‌ی هه‌فته یه‌ك كاتژمێر ده‌وامی فه‌رمی كه‌م ده‌كرێته‌وه له كاتژمێر 03:00ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ.
نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كان و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامی فه‌رمی كه‌م ده‌كرێته‌وه له كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 01:00ی دوانیوه‌ڕۆ.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای ده‌وامی فه‌رمی وه‌كوو (نۆڕینگه میلییه‌كان و راوێژكارییه‌كان) و (نیمچه تایبه‌ت) به هه‌مان شێوه یه‌ك كاتژمێر له كۆتایی ده‌وام كه‌م ده‌كرێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان و نۆڕینگه ئێشكگرییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه له دوای ده‌وام به شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێ، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار به خشته و فه‌رمانی كارگێڕیی ئێشكگر ده‌وامه‌كانیان ڕێك ده‌خرێته‌وه.

وەڵام بدەوه