Kurdistan Press - دروستکردنی ھێڵی ئاسنینی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچوو دروستکردنی ھێڵی ئاسنینی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دروستکردنی ھێڵی ئاسنینی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچوو

 بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەین کە دیراسەکەی ئامادەکرد، دواتر دەست بە دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێم دەکرێت لەڕووی کرداریەوە.

ئاگرین عەبدوڵلا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای کردنەوەی تەندەری دیراسەکردنی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە، کە لەسەر ئاستی جیھان بەناوبانگە و لە زۆر وڵات کاری کردووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەین و دواتر دەست بەکار دەبن، کە ماوەی نۆ مانگی پێویستە دیراسەکە بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی ئێمە پێمانداوە تەواوی بکات".

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەو کۆمپانیایە باس لە ھەموو وردەکاریەکان دەکات کە بەھای ئابووری چۆنە و قازانجی چیە بۆ ئەوەی دروستی دەکات و چۆن دروست بکرێت و لە کوێ بڕوات و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە چی دەبێت، بۆیە وردەکاری تەواومان پێ دەدات".

نابراو وتیشی: "دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرھێنەر دەگەرێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری، کە ٩١٢ کم دەبێت و ٢ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ڕانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه