کەشناسی پێشبینی دەکات، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ چەند کاتژمێرێک ناسەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە. لە چەند کاتژمێرێکدا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، خێرای با لە کاتژمێرێکدا 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت.
وەڵام بدەوه