پێویستە سەرۆک کۆمار بەدەر لە رۆڵێکی شکڵی، هەڵگری روئیای پاراستنی دەستور و جێ بە جێ کردنی بێت لە ئەرزی واقعدا. پێویستە بە جدی کار بۆ سەرخستنی ئامانجە دەستووریەکانەوە بکات و لە پەراوێزی رووداوەکانی سەر شەقام و داوارەواکانی گەل، خۆی نەشارێتەوە.
هیچ کام لە سەرۆک کۆمارە کوردەکانی هەژدە ساڵی رابردووی دوای روخانی بەعس، نەیانتوانی بە ئەرکە دەستووری و یاسایی و نیشتیمانیەکانیانەوە هەڵسن و پابەندی ئەو سوێندە یاساییە بن لە کاتی وەرگرتنی پۆستەکە دا لەبەردەم پەرڵەماندا خواردبوویان.
سەرۆک کۆمار با بە رەگەز کورد بێت و بە رووکەشیش بە زمانی کوردی قسەبکات، بەڵام کاتێک هەوڵ نەدات بۆ جێ بەجێ کردنی دەستووری وڵات و کۆی رۆلەکەی لە چوارچێوەیەکی تەسک و تەشریفاتی و پشت کورسی سەرۆکایەتی کورت و بچوک بکاتەوە، نەبوونی لە بوونی باشترە.
وەڵام بدەوه