سڵاوی ئاشتیتان لێبێت
شه‌ره‌فمه‌ندم كه له‌گه‌ڵتانم ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر داهاتووی وزه و توانستی هه‌رێمی كوردستان له عێراق بكه‌م.
من هیوا و ئاواتی گه‌له‌كه‌م و پێزانینی خه‌ڵكی خۆم له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه.
دڵخۆشم كه له شوێنێك وتار بده‌م كه له‌لایه‌ن باوانی به‌شێكی زۆر له ئێوه دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌تێكیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه ببێته ڕوانگه‌یه‌ك بۆ جیهان.
50 ساڵ دواتر میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی توانی هه‌ردوو ئامانجه‌كه بپێكێت. وڵاته‌كه ببێته شوێنێكی گشتی له هه‌رێمه‌كه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بكات و سوود له تواناكانی خه‌ڵكی وه‌ربگرێت.
له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شی ده‌ست پێكرد كه هیچ وڵاتێكی دیكه له ڕووی وزه‌وه به‌و شێوه‌یه نه‌ته‌وه‌ی خۆی دروست نه‌كردووه و په‌ره پێ نه‌داوه.
ده‌مه‌وێ لێره‌وه سوپاسی به‌ڕێز سوهێر محه‌مه‌د، وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیكیش بكه‌م كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فریدریك كه‌مپه و میوانداریی كردم بۆ ئه‌م لوتكه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ڕێكخه‌رانی ئه‌م كه‌مپه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی لێره كۆ ببینه‌وه.
من له‌به‌رده‌متان وه‌ستاوم، له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته درێژ، پێش مانگێكیش لێره بووم، بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی رژده له‌گه‌ڵ ئیمارات و له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتری فێر بین. ئه‌مه گه‌شته هه‌نگاوێكه بۆ زیاتر گفتوگۆی زانیاری به‌خش بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئامانجداره‌كان.
روونه كه ستراتیژ و ئامانجی باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خه‌ڵكی خۆمان بپارێزین و خزمه‌تیان بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا ده‌بینین هه‌موان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ داهاتووێكی باشتر. ساڵی رابردوو ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرمان كردووه و فێر بووین كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێك له ئاسته‌نگه‌كان بووینه‌وه. ئێستا وزه‌ی ئێمه هیوابه‌خشه، ئێمه له ده‌ستپێكێكه‌وه ده‌ستمان پێكرد، ١٥ ساڵی رابردوو یاساكه‌مان له هه‌رێم په‌سه‌ند كرد. ڕۆژانه زیاتر له ٥٠٠ ملیۆن به‌رمیلمان به‌رهه‌م هێنا، ئێستاش ده‌بینین كه یه‌ك ملیار مه‌تر پێی چوارجا گازی سرووشتی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی بوار بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتریش هه‌یه.
ئه‌مه گه‌شتێكی ئاسان نه‌بوو، ئێمه ڕووبه‌ڕووی زۆر ئاسته‌نگ و ئاڵنگاری بووینه‌وه، بۆ نموونه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و نادڵنیایی سیاسی له عێراق، له دوایین پێشكه‌وتنه‌كانیش بینیمان دادگای به‌ناو فیدرالی نادادییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر به ئێمه كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوانگه و دونیا بینیی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات. به ژیرانه ده‌توانین بڵێین په‌ره به تواناكانی خۆمان له بواری وزه ده‌ده‌ین، ئه‌مه كڕۆكی داهاتوومانه و له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه.
باوه‌ڕم وایه داهاتووی ئێمه له‌سه‌ر وزه دروست ده‌بێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان تاوه‌كوو كاتی ته‌واویان هه‌بێ و پشت به‌و وزه‌یه ببه‌خشن كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه. ئێمه وه‌كوو كورد چه‌ندین ده‌یه‌یه له دوای جه‌نگ كارمان له‌سه‌ر كردووه. ئێستا ئێمه له خاڵێكی مێژوویی خۆمانین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می قوربانیدانه‌كانمان بچنینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیش بكه‌ین.
وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان رژدین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ینه ناوه‌ندێكی وزه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر دوو ستوون وه‌ستاوه، به‌رپرسیارێتیی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك به‌دی بهێنین، چونكه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر دروستبوونی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕیوه و ده‌بینین خواست له‌سه‌ر وزه زۆر بووه، خێزانه‌كان ئۆتۆمبێلیان كڕیوه و خانوویان دروست كردووه، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان په‌لوپۆیان بۆ دێهاته‌كان هاوێشتووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش پایته‌خته‌كه‌مان له ڕیگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێك بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی هه‌رێمه‌كه. سێ ساڵی ڕابردوو ساڵی ڕاگوزه‌ر بوون بۆ ئێمه. توانیمان سیاسه‌تێكی زۆر باش دابڕ‌ێژین بۆ كه‌رتی گشتی و رێگه‌یه‌كمان گرتۆته به‌ر تا دڵنیا بین ته‌واوی چاكسازییه‌كان شوێنی خۆیان بگرن. ئێمه ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانمان له‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت لادا. هاوكات هانیان ده‌ده‌ین و هاریكارییان ده‌كه‌ین. دامه‌زراوه‌كانمان به دیژیتاڵی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆری داوه‌ته ده‌ست و بێسه‌روبه‌ری لاداوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازی.
وه‌به‌رهێنانیش رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی و ئامانجی ئێمه‌یه. حكوومه‌ت چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌زانین رێگه‌یه‌كی درێژمان له‌به‌رده‌مه، له هه‌مان كاتدا توانسته‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین. به‌ڵام به‌هۆی هێزه‌خۆجێییه‌كان زۆرجار ئاسته‌نگ دروست ده‌بن. له هه‌مان كاتدا خواستیش له‌سه‌ر گاز زۆر زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش بارودۆخێك نییه كه بمانه‌وێ تێیدا قه‌تیس ببین، به‌ڵام هه‌نگاویشمان تێدا هاویشتووه.
به‌م ماوه كه‌مه ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه داهاتووه‌كی باش له لایه‌ن كه‌رتی گازی ئێمه هه‌یه و وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت، هه‌ندێك هاووڵاتی لێره‌ن ئه‌وان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵمان ده‌ست پێكردووه و له‌گه‌ڵ هێزه خۆجێییه‌كانیش.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌به‌رهێنان له لایه‌نی وزه و سوودیش له وزه تازه‌بووه‌وه‌كان بۆ داهاتوو وه‌رده‌گرین. هاوكات ده‌زانین توانستێكی زۆر هه‌یه و دڵنیام هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دابینكردنی وزه له‌و كاته‌ی جیهان خواستی ده‌بێت.
هاوكات ده‌بێته هۆی هه‌نارده‌كردنی گاز له عێراقه‌وه بۆ توركیا و ئه‌ورووپا و له داهاتووشدا زیاتر ده‌بێت.
هاوكات توانای ناردنی نه‌وتمان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش گرنگییه‌كی زۆری بۆ ئه‌و هێڵه ئابوورییه هه‌یه كه ئیمه دامانڕشتووه بۆ هاوه‌ڵه‌كانیشمان. ته‌واوی تواناكانمان له‌م لایه‌نه خستۆته گه‌ڕ و تۆڕێك دروست كراوه كه ده‌بێته گۆڕانكارییه‌ك بۆ عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش. په‌نجه‌ره‌كان به ڕووی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی زیاتر نوێ ده‌كاته‌وه.
ئێمه له‌گه‌ڵ زۆرێك له هاوه‌ڵه‌كان قسه‌مان كردووه و توانست و متمانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت و ئه‌وه‌ش دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هاوه‌ڵه‌كانمان له به‌غدا.
له راستیدا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، چه‌ندینجار نیشانمان داوه و متمانه و پاڵپشتیی خۆمان بۆ هاوه‌له‌كانمان دووپات كردۆته‌وه به‌وه‌ی ته‌واو یه‌كگرتووین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان، له هه‌مان كات ده‌توانین له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی هه‌رێمه‌كه بگه‌ینه ئه‌نجام بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه. ئێمه كه په‌ره به كه‌رتی گاز و نه‌وت ده‌ده‌ین بۆ توانسته‌كانمان، له هه‌مان كات پشت به وزه نوێ بووه‌وه‌كانیش ده‌به‌ستین، ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی ئابووریی گرنگه و ئه‌ركێكی پیرۆزیشه، چونكه وزه نوێیه‌كان ساڵ به ساڵ تێچووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ته‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات زیانیشیان كه‌متره. ئه‌وه‌شم له یاده كه ده‌بینین شاره‌زایان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن، كێشه‌یان دێته پێش. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو بین، ناوێكیشیان بۆ داتاشیوه و ده‌ڵێن (سه‌رده‌می كۆتایی سووته‌مه‌نییه‌كان).
ئه‌مڕۆ ده‌بینین ئاڵنگاری له ته‌واوی ئه‌ورووپا هه‌ن و ئه‌و لایه‌نه‌شی ده‌رخستووه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان توانا‌مان هه‌یه هه‌ندێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌م لایه‌نه‌وه هه‌یه دابین بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌كانمان له به‌غدا هاوكار بن.
من هیچ نیگه‌رانییه‌كم نییه كه له لایه‌نی نه‌وت و گاز ده‌توانین بۆ داهاتووێكی گه‌شتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین و دانیش به‌وه‌دا ده‌نێین كه ئێمه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به وزه ده‌به‌ستین، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ گۆڕانكاری تێدا بكه‌ین، له خۆوه ڕوونادات. ئێمه هه‌نگاوی باشمان له كه‌رتی ئابووری خستۆته گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تێچووی وزه كه‌متر بكه‌ینه‌وه. هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڕیاری پێویست بۆ پیشه‌سازیی زیاتر و ده‌رفه‌تی زیاتر و په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ش.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێیه‌كی ئه‌رێنیش هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا فره‌لایه‌نیی سه‌رچاوه‌كان له كشتوكاڵ و كارگه‌كان و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری و ته‌واوی لایه‌نه‌كان گرنگییان پێ ده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وێڕای كه‌رتی وزه، پشت به كه‌رته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك جێگره‌وه ببه‌ستین.
هاوكات ده‌زانین هه‌نگاوی پێویستیش هه‌ن، به تایبه‌تیش له رووی باشتركردنی وزه‌كان. ئێمه وه‌ك به‌شێك له جیهان پێویسته زیره‌كانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ین. ده‌زانین ئه‌وانه‌ی پێشووتر هه‌وڵیانداوه و ئێستا ده‌یانبینین، سوپاسیان ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی له كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌كه‌ین. سوپاسیان ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
ئه‌وان هاریكارن بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویست و كاره‌با بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان دابین بكه‌ن.
ئێمه خۆشحاڵ بووین كه ده‌بینین وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان پشتیان به وزه‌ی خۆر به‌ستووه، وێرای ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌نداوی بچووك و گه‌وره دراوه بۆ دابینكردنی كاره‌با واته كارۆئاوی، هاوكات ئێمه ده‌بینین رۆژ به ڕۆژ وێڕای پێشكه‌وتنه‌كان، خواست له‌سه‌ر نه‌وت و گاز زیاد ده‌كات. ئێستا ده‌بینین خواست له‌سه‌ر وزه نوێبووه‌وه‌كانیش زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌به‌رهێنان و گرنگیپێدانی زیاتر هه‌یه. ئێمه ده‌زانین هاوه‌ڵ و هاوڕێی زۆر هه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كه‌رتی گاز و نه‌وت، له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
ده‌مه‌وێ دووپاتی بكه‌مه‌وه كه حكوومه‌تی ئێمه ته‌واو پابه‌نده بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی واژۆ كراون و ئه‌وانه‌ی كه هاوتان له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كانی ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. ئه‌مانه كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شانه‌ن كه لای ئێمه هه‌ن. ئێمه پێویستیمان به شاره‌زایی زیاتر هه‌یه و له كێشه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و مافانه‌ش له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بپارێزین.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌یه داهاتی پێ بگات و له كابینه‌كه‌م زۆر كارمان له‌سه‌ری كردووه، ئه‌مه‌ش دڵنیایی زیاتر به وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. ده‌زانم ئێوه پابه‌ندیی خۆتان جێبه‌جێكردووه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه، بۆیه ئه‌و فره‌ییه‌ی له كه‌رتی ئابووری هه‌یه زۆر گرنگه بۆ هاریكاریكردنی حكوومه‌ته‌كان و دڵنیایی بداته وه‌به‌رهێنه‌ران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش.
ئێمه له حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان میكانیزمی زۆرمان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی داهاتی فیدرالی بتواندرێت دابه‌شكارییه‌كی دادگه‌رانه هه‌بێت، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور دانی پێداناوه. ده‌مه‌وێ به ڕوونی بیر بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆره بریارانه‌ی دراون له دادگایه‌كی به‌ناو فیدرالی، ئێمه به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ین و ئه‌و بڕیارانه ناده‌ستوورین و ته‌واو بنچینه‌ی سیاسی‌یان هه‌یه، چونكه هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كردووه، پشتیان به زانیاری نه‌به‌ستووه. له دوای ئۆكتۆبه‌ری رابردووش ده‌بینین كێشه‌ی زیاتر ڕووده‌ده‌ن. هاوه‌ڵه‌كانمان ئه‌و كێشانه به روونی ده‌بینن. ئێمه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانمان و حكوومه‌تی عێراق كردووه كه ده‌بێت ڕێز له مافه ده‌ستوورییه‌كانمان بگرن. ئه‌مه هه‌میشه هه‌ڵوێستی ئێمه بووه و هه‌میشه جه‌ختم لێكردۆته‌وه كه له مووسڵه‌وه تا به‌سڕه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكه‌ن و پێش بكه‌ون، به‌ڵام نابێت وه‌ك یارییه‌ك سه‌یری پێشكه‌وتنه‌كان بكرێ، ده‌كرێ به بردنه‌وه‌ی دوو لایه‌نه سه‌یر بكرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كاره‌با بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق دابین ده‌كات، توانستی هاریكاریی زیاتریشی بۆ دابینكردنی خواسته‌كانی وزه‌ی عێراق هه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ته‌واوی وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌وه بزانن كه ئه‌و جۆره ئاڵنگارییانه ڕێگری له‌به‌رده‌م هیوای په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رتانه له هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، پێشوازیشتان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین له هه‌رێمی كوردستان بتانبینین. هاوڕێ به‌ڕێزه‌كان و هاوه‌ڵه‌كانمان، ده‌ستی هاوڕێیه‌تیتان بۆ درێژ ده‌كه‌ین. ئێمه خواسته‌كانمان به‌رز كردۆته‌وه و هیوای زیاترمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ده‌ستی بێنین، ئێمه له بونیادنانی كوردستان به‌رده‌وامین به سوودوه‌رگرتن له مێژووی نه‌ته‌وه‌كان و به‌رده‌وامیشین له دروستكردنی هاوه‌ڵ و به تامه‌زرۆییه‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین. هیوادارم ئێوه‌ش بتوانن میوانمان بن وه‌ك چۆن ئێوه‌ش میوانداریی ئێمه‌تان كردووه.
سوپاستان ده‌كه‌م

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه