وێڕای سەرکۆنەی تویتەکەی " نایف کوردستانی " کە وەک سووکایەتی بە مەرجەعییەت پێناسە کراوە ، جەخت لەوەدەکەینەوە
"پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزهەبییەكان هەیە"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "پارتی بەردەوام رێزی تایبەتی لە تەواوی مەرجەعیەتە ئایینیەكان دەگرێت و كادیر و ئەندامانیشی ئامۆژگاری كردووە، رێز لە مەرجەعیەتە ئیسلامی و ئایینەكانی دیكە بگرن، ئەوەش لەگەڵ رێبازی بارزانی نەمر یەكدەگرێتەوە".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا جەخت لەوەشكراوەتەوە، ئەو تویتە تەنیا گوزارشت لە رای تایبەتی خودی كەسەكە دەكات و بەهیچ شێوەیەك هەڵوێستی پارتی نییە و دەڵێت: "پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزهەبییەكان هەیە".
راگەیەندراوەكەی پارتی دوای ئەوە دێت، كەسێك بەناوی "نایف كوردستانی" لە تویتێكدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە، ئەوەش بە سووكایەتی لێكدراوەتەوە.
وەڵام بدەوه