سۆران سێوکانی، توێژەری سیاسی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا پرسیار سەبارەت بە نەچوونە ژوورەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ و یەکگرتوو دەکات بۆ نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق
سێوکانی نووسیویەتی"دگوترێت نەوەی نوێ بوونەتە پارتی، با گریمانەی ئەوە بکەین ئەم قسەیە ڕاستە، کابرا تاجیرە و لێدەزانێت، پرسیارەکە ئەوەیە ئەی کۆمەڵ یەکگرتوو بوونەتە چی؟"
ئەو توێژەرە سیاسییە دەپرسێ ئاخۆ یەکگرتوو و کۆمەڵ بوونەتە یەکێتی یان حەشدی شەعبی؟ دەشڵێ" تۆ بڵێی ئەوەندە ساڵح بن هەر لە خۆیانەوە نەچووبێتنە پەرلەمان یاخود ملیۆنان دۆلاریان دراوەتێ؟"
سۆران سێوکانی روونیشی کردووەتەوە کە هەڵوێستی ئاسایی و یاسایی پەرلەمانتار ئەوەیە بچێتە هۆڵی پەرلەمان نەك نەچێت
وەڵام بدەوه