شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،دادگای فیدراڵی سكاڵای له دژی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن عالیه نوسێفه‌وه تۆمار كرابوو.
به گوێره‌ی دوابڕیاری دادگا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و هه‌ر كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی ده‌توانن پۆسته‌كانی حكومه‌تی فیدرالی وه‌ربگرن.
پێشتر عالیه نوسێف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوایه‌كی له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركردبوو به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی جوداخوازه و نابێت هیچ كاندیدێكی پۆستی حكومه‌تی فیدرالی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
وەڵام بدەوه