له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی سێقۆڵی به فه‌رمی ناوی به‌ربژێرانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاگه‌یاند.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌چوو، حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده) به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی به‌ربژێریان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر باقر سه‌دریش به‌ربژێریان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بڕیاره ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ببات، هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی سێقۆڵیش تاكه به‌ربژێریان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت.
وەڵام بدەوه