سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێکی مێدیاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە "کۆمپانیایەک بەبڕی 78 ملیار دینار قەرزی حکومەتی لابووە و دواتر بە مەقاسە پارەکەی بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە کە پێویست بوو ئەو پارەیە بۆ داهاتی سلێمانی خەرج بکرێت ئەو کات کێشەی کەمی سیولە لە بانکەکانی سلێمانی دروست نەئەبوو)!
ئەم زانیاریە بەلامەوە گرنگ بوو کە ئەگەر پێمانبکرێت بتوانین لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە بۆ پارێزگای سلێمانی کێشەی کەمی سیولە چارسەربکەین و کۆتایی بە کێشەی موچەخۆرانی سنورەکە بهێنین.
بۆ ئەم مەبەستە ڕاستەوخۆ پەیوەندیم بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە کرد و داوای ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتەم کرد.
دوایی بەدواداچوون ڕوون بوویەوە کە ئەم بابەتە پەیوەندی بە کۆمپانیای (ماس)ەوە هەیە و ئەو قەرزەش کە باسی لێوە دەکرێت دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2020 کە بەشێوەی مەقاسە دراوەتەوە بە حکومەت، هەروەها پشکی مەقاسەی ئەم کۆمپانیایە لەسەر بودجەی هەرێم بەگشتی هەژمارکراوە و دابەشی سەر پارێزگاکان نەکراوە.
دواتریش لە پارەی ئەو قەرزە بڕی 43 ملیار دینار
بۆ پڕۆژەی کارەبای هێڵی بازیان،ڕاپەرین،سەید سادق، تانجەڕۆ خەرجکراوە و باقیەکەشی بۆ پڕۆژەی تر لە گەرمیان و هەڵەبجە هەر ئەم ساڵ خەرج کراوە.
بەهۆی ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کارەباوە هەیە، داوامان لێکردن کە بەبەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێیان ڕاگەیاندین کە لە نزیکترین کاتدا ڕوونکردنەوەی خۆیان دەدەن.
لە کۆتاییدا هیوادارم بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێز بگرێت لەو 15 واژووەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لەڕێگەی یاداشتێکەوە داوای بانگهێشتکردنی [بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و هەردوو بەڕێوەبەری گومرکی باشماخ و گەرمیانمان] دەکەن سەبارەت بەهۆکاری دیارنەمانی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و نەمانی پارە لە بانکەکان.
لەبڕی ئەوەی بە قسە و بابەتی ماوەبەسەرچوو ڕاستییەکان بشارنەوە و پاساو بۆ ئەو تاڵانی و زوڵمە بهێننەوە کە دەرحەق پارێزگاکە دەکرێت، دەسەڵاتی خۆتان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەڕاندنەوەی مافە داراییەکانی ئەو خەڵکە بخەنەگەڕ کە دەنگی پێداون.
لیزا فەلەکەدین ئەندام پەرلەمانی کوردستان
وەڵام بدەوه