كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م بنكه‌كان له شار و شارۆچكه‌كان ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و هاووڵاتییان له مڕۆوه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان.
كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له له‌دایكبووانی ساڵی 2004 ده‌كات كه ته‌مه‌نیان بووه‌ته 18 ساڵ، سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌كانی تۆماكردن بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی بایۆمه‌تری.
هه‌روه‌ها داواشی له له‌دایكبووانی ساڵه‌كانی 2001، 2002 و 2003 كرد ئه‌وانه‌ی تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی بایۆمه‌تریان نه‌كردووه كه ژماره‌یان (1.648.993) كه‌سه، بچن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت و گشتی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار كردووه و كارتی بایۆمه‌ترییان وه‌رنه‌گرته‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه كارتی ده‌نگدانیان ونكردووه یاخود تێكچووه، ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن و تا كاری ده‌ركردنی كارتی نوێ بكه‌ن.
وەڵام بدەوه