بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە جیاجیاکان باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.
وەڵام بدەوه