Kurdistan Press - کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا لەبواری پیشەسازی و ھێڵی ئاسنین ئامادەن ھاوکاری پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەری کوردستان بکەن کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا لەبواری پیشەسازی و ھێڵی ئاسنین ئامادەن ھاوکاری پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەری کوردستان بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا لەبواری پیشەسازی و ھێڵی ئاسنین ئامادەن ھاوکاری پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەری کوردستان بکەن

تیمێکی ھاوبەش لە نێوان بەرپرسان و وەبەرھێنەرانی ئەڵمانیا و کوردستان پێکھێندرا.
سەردانە فەرمییەکەی د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئەڵمانیا کاریگەری ئەرێنی ھەبووەو لەو ماوەیەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ گەورە وەبەرھێنەران و راوێژکاران و لەسەروویانەوە پارێزگاری کاسڵ ئەنجامداوە..
ئەنجامی کۆبوونەوەکان:-
-تیمێکی ھاوبەش لە نێوان کەرتی تایبەت و حکومی ئەڵمانیا و دەستەی وەبەرھێنان پێکھێندرا ، کە ئامانج لێی پێشخستن و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری کوردستانە.
-ژمارەیەک گەورە کۆمپانیا ئەڵمانیا ئامادەییان دەربڕیوە لە رووی راوێژکارییەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن.
- کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا لەبواری پیشەسازی و ھێڵی ئاسنین ئامادەن ھاوکاری پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەری کوردستان بکەن.
-ژمارەیەک وەبەرھێنەری ئەڵمانی دەیانەوێ لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و رێگاوبان ھاوکاری کوردستان بکەن.
- لەپێناو پتەوکردن و بەردەوامیدان بە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان ، مانگی داھاتوو شاندێکی حکومی و کەرتی تایبەتی ئەڵمانیا سەردانی کوردستان دەکەن.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا