وا بڕیاره رۆژی (شه‌ممه 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) لە شاری هەولێر بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و وەدی ئەلحەنزەل، سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکان، کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوه‌بچێت. له‌وباره‌یه‌وه محەممەد حاتەم لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق بە راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر به بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەدی ئەلحەنزەل سەرۆکی کۆمەڵە بانکە ئەهلییەکانی عێراق و ژمارەیەک بانکی ئەهلی عێراقی و ژمارەیەک بانکی وڵاتانی عەرەبی کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەدەچێت.
محه‌ممه‌د حاته‌م هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئامانج لەم کۆنفرانسە بریتییه له پێشخستنی کاری بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.روونیشیكرده‌وه، كۆنفرانسه‌كه ته‌نیا ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وەڵام بدەوه