لە چەند پەروەردەیەک مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند سنوورێک دابەش دەکرێت. بەرپرسێکی داراییش دەڵێت: "بڕیاری خەرجکردنی هەردوو مووچەی مانگی 7 و 8 پێکەوە دەمێکە هاتووە، بەڵام سیوولە نەبووە، لەگەڵ ئەوەش، لە چەند شوێنێک مووچەکە دراوە."
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕاگەیاند: شایستە داراییەکانی مانگی 8ی 2023 لە هەشت پەروەردە دەدرێ، ئەمڕۆ و سبەی لە پەروەردەی بەردەڕەش و ئاکرێ و ئامێدی دەدرێ.
ئاماژەی بەوەش دا: هەفتەی داهاتوو لە پەروەردەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی دهۆک و پەروەردەی تلکێف و پەروەردەی زاخۆ و پەروەردەی شنگال دەدرێ و لە هەولێر و سلێمانییش هەفتەی دیکە دەدرێت.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ جەخت دەکاتەوە: ”بەپێی ڕێنوێنییەکان، مانگی حەوت و هەشت پشووی هاوینە، نیوەی پارەی بڕاوە دەدرێتە وانەبێژان، واتا 150 بۆ 200 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
لای خۆیەوە سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕاگەیاند: ئێمە مووچەی مانگی 7 و 8مان پێکەوە لە سنووری پەروەردەکانمان خەرج کردووە."
ئاماژەی بەوەش دا: بڕیاری خەرجكردنی هەردوو مووچە پێکەوە دەمێکە هاتووە، دیارە چەکیان داوە، بەڵام سیوولە نەبووە، لای ئێمە هەفتەیەک زیاترە مانگی هەشتیشمان لە بانک دابین کر
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار.
وەڵام بدەوه