Kurdistan Press - شاندی ھەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن شاندی ھەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی ھەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن

لە سەر بانگێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٧ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.   

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو مووچە بخاتە ڕوو، 

هاوکات زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣  و ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بداتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەلەلایەن وەفدی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا