Kurdistan Press - شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەنەوەو ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی پرسەكانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببنەوە.

لەوبارەیەوە دوێنێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە سبەی سێشەم ڕێكەوتی 17ی تشرینی یەكەمی 2023، لەسەر پێشنیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا.

ڕاشیگەیاند: شاندەكە ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی پرسەكانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە شاندەكە لە ئاوات شێخ جەناب ،وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم ،سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەك ڕاوێژكار پێك دێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه