ڕاگەیێنراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر "لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون".
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن بەڕێز سەرۆكوەزیرانەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێ كرا.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەڵام بدەوه