Kurdistan Press - شاخەوان عەبدوڵڵا: ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک بە ئازادی بەرێوەدەچێت شاخەوان عەبدوڵڵا: ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک بە ئازادی بەرێوەدەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک بە ئازادی بەرێوەدەچێت

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بۆ ئاهەنگی نەورۆز بە مەرج، رایدەگەیەنێت، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەی کردووە و "ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک و تەواوی شارەکانی تری عێراق بە ئازادی بەرێوەدەچێت

شاخەوان عەبدڵڵا، لە پەیامێکدا نووسیویەتی: "دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی کاربەرێکەری پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت، لەبارەی دەستنیشان کردنی کاتی گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز لە پارێزگای کەرکووک راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار قسەکرا بۆ رێگریکردن لەو بڕیارە کە دژی دەستوور و یاسایە، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە نە ئاهەنگی نەورۆز نە هیچ بۆنەیەکی نەتەوەیی یان ئایینی راگرێت یان چوارچێوەیەکی بۆ دانێت

راشیگەیاند: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک و تەواوی شارەکانی تری عێراق بە ئازادی بەرێوەدەچێت و دەزگا ئەمنییەکانیش ئەرکی پاراستنی ئاهەنگەکان لە ئەستۆ دەگرن، هەروەها لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاردرا لە دووبارە بوونەوەی ئەو هەڵانە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر، لێرەشەوە رایدەگەیەنین رێگری کردن لە بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکان لەگەڵ لەناوچوونی رژێمی دکتاتۆری کۆتایی پێهاتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا