دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق، دوێنێ چوارشەممە لەبارەى سکاڵای تایبەت بە رەتكردنەوەی رادەستكردنەوەی بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی پارتى لە کەرکووک کۆبووەوە.
دادگاكە لەمبارەیەوە بڕیاری دا بە رەتكردنەوەی سكاڵاكە، كە تیایدا داوا كرابوو بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی پارتى لە کەرکووک بە پارتی رەت بكرێتەوە.
دادگای فیدراڵی، ئەو فەرمانە کاتییەشی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر دەریکردبوو بۆ راگرتنى جێبەجێکردنى بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگاكە بە پارتی، بەم شێوەیە بڕیاڕى ژمارە 843ی ئەمساڵى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقی فیدراڵ جێبەجێ دەكرێتەوە، کە تێیدا بڕیار دراوە بارەگاى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکووک چۆڵ بکرێ و رادەستى پارتى دیموکراتى کوردستان بکرێتەوە.
وەڵام بدەوه