دوای بڵاو بونەوەی نوسراوێکی کاربەرێکەری پاریزگای کەرکوک بەوەکالەت لەبارەی دەست نیشان کردنی کاتی گێڕانی ئاهەنگی نەوروز لەپاریزگای کەرکوک راستەوخۆ لەگەل سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار قسە کرا بۆ رێگری کردن لەو بریارە کەدژی دەستورو یاسایە و هیچ کەس و لایەنیک بۆی نییە نەئاهەنگی نەورۆز نە هیچ بۆنەیەکی نەتەوەیی یان ئاینی راگرێت یان چوار چیوەیەکی بۆ دانێت ، بۆیە هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە کە ئاهەنگی نەورۆز لەکەرکوک و تەواوی شارەکانی تری عیراق بەئازادی بەرێوە دەچیت و دەزگا ئەمنی یەکانیش ئەرکی پاراستنی ئاهەنگەکان لە ئەستۆ دەگرن ، هەروەها لەسەرۆکایەتی پەرلەمان بریاردرا لەدووبارەبونەوەی ئەو هەڵانە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر ، لێرەشەوە رایدەگەیەنین رێگری کردن لەبۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکان لەگەل لەناوچونی رژێمی دکتاتۆری کۆتایی پێهاتوە .
د.شاخەوان عبداللە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق
وەڵام بدەوه