گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "داوامان لە ئێران کردووە روونکردنەوە بدات و ئەو بەڵگانە بخاتەڕوو کە گوایە بارەگا هەن و پەیوەندییان بە لایەنی دەرەوەی عێراق هەیە، ئەو کارەی کراوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی گەلەکەی و سەقامگیرییەکەی
رۆژێک دوای رووداوەکە، واتە 14-03-2022، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و چووە شوێنی رووداوەکە، دواتر لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و بە بەزاندنی سنوورەکانی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان ناوی برد، بڕیاریش درا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و هۆکار و بەڵگەکان پێکبهێندرێت
جگە لەوەش، موقتەدا سەدر و سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان داوە
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "شاندێکی پەرلەمانی عێراق دەچنە هەرێمی کوردستان کە لە هەردوو جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێک پێکدێت، دەچنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن، دوای گەڕانەوەی ئەو شاندە بۆ بەغدا راپۆرتی خۆیان دەبێت و راپۆرتەکەش لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەماندا دەخرێتەڕوو
هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر، بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق لێکدرایەوە، ئێستا لایەنەکانی عێراق چاوەڕوانی زوو راگەیاندنی ئەنجامی ئەو راپۆرتانەن کە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەیخەنەڕوو، هەرێمی کوردستانیش دەرگەی بۆ لێکۆڵینەوە واڵا کردووە
وەڵام بدەوه