Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد

رۆژی دووشەممە ١٤ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد،  کە پێکھاتبوون لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جومعە عیناد وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی سیاسی حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
لە دیدارەکەدا کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی بوون، سەرۆک وەزیرانی عێراق ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و شاری ھەولێر بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ ئەو ھێڕشە مووشەکیەی کە کرایە سەر شاری ھەولێر و بە کارێکی تێکدەرانەو دەستدرێژی بۆ سەر تەواوی عێراق وەسف کرد. ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەرخستنی راستییەکانی ئەو رووداوە و رەواندنەوەی چەواشەکاریەکان پێکھێنراوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی پەلاماری مووشەکی سەر ھەولێر ئاڵوگۆر کرد و جەخت لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھەردوولا بۆ پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرایەوە.
پڕۆسەی سیاسی عێراق و تەحەددیات و دەرفەتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا