حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان کرد و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی لەبەرامبەر 100 هەزار دینار پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 04ـی 10ـی 2023 پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ کرد.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکەوە باسی لەوە کردووە کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە نرخەکەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە داوە کە بودجەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی لەبەرامبەر 100 هەزار دینار پێ دەدرێت.
هەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکانەوە جەختی کردەوە، بەپێی ئەو پلانەی كە دانراوە هاووڵاتیانی سەنتەری شاریش لەوەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند دەبن.
وەڵام بدەوه