راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەوە
مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین ، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەروی کوردستان کراوەتەوە ، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە ، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە ، وەک ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣
وەڵام بدەوه