عەلی حەمەساڵح بۆ قوباد تاڵەبانی: فیلمان نییە تەقلەی پێ لێ بدەن، ڕێگەی كەلار و ڕانیە تەواو بكەن
دوایی ئەوەی میدیاکانی نزیك لە قوباد بڵاویان كردەوە، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی گوتوویەتی: یەكێتی ئەو حزبەیە كە تەقلە بە فیل لێ دەدات، بۆیە دەتوانێ پێش دوو هەڵبژاردن كۆنگرە ببەستێ
لە بەرامبەردا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بەبێ ناوهێنانی قوباد تاڵەبانی، پۆستێكی بڵاو كردەوە و لەسەری نووسی: فیلمان نییە تەقلەی پێ لێ بدەن. ڕێگای کەلار و ڕانیە تەواو بکەن
عەلی حەمەساڵح، جەختیشی كردۆتەوە: چوار ساڵە پرۆژەیەکی ستراتیژی لەم زۆنە (زۆنی سەوز) تەواو نەبووە! خوێندگا و نەخۆشخانەکان داخراون
ئەمە یەكەمین جار نییە قوباد تاڵەبانی بانگەشەی تەقلە لێدان بە فیل دەكات، پێشتریش ئەوەی كردبوو كە ئەگەر ئۆرگانەكانیان لێك بدەنەوە لەگەڵ روئیا و ستراتیژ و سیاسەتێكی گونجاوی سەردەمییانە، ئینجا دەبینەوە بەو هێزەی كە دەتوانێت تەقلە بە فیل لێ بدات
وەڵام بدەوه