ئەمڕۆ دووشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەرى گشتی بازرگانی رایگەیاند، پرۆسەى دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بەردەوامە.
باسی لەوەش کرد، تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک دابەش کراوە و ئێستا هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەرەستە خۆراکییەکان بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە، پاقلەمەنییەکانی وەکو نیسک و لەتکەنۆک.
وتیشی، " پرۆسەی دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێکردووە."
باسی لەوەشکرد، خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.
وەڵام بدەوه