ماددەیەکی تر لە بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا، بەرێژەیەکی زۆر گەیشتووە، بەسەر ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای کرد، خۆراکێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان گەیشتووە و ئەمجارە نیسکی کەندەیش هاتووە.
ئهسیر غورهێرى، وەزیری بازرگانی عێراق ڕای گەیاند: "بڕێکی زۆر لە ماددهكانى بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتووە و پێداویستییە خۆراکییەکان عەمبار دەکهین و ئەوەی پێویستیش بێت دەدرێتە بریکارەکان.
ئاشکراشی کرد: بۆ یەکەمجار 10 کۆنتێنەری بارکراوی خۆراک و پێنج هەزار تەن نیسکی کەنەدی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیش گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر."
لای خۆیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: ئەو بەشە خۆراکانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق وەریان دەگرێت، بەشی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت
ئاماژەی بەوەش دا: ئیستا لە هەرێمی کورستان بەشی حەوتەمی ئارد و بەشە خۆراکی هەشتەم دابەش دەکرێت و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد، بەردەوام ڕۆژانە ماددەکان دەگەنە کۆگاکان و دابەش دەکرێن.
وەڵام بدەوه