ئەندامێکێ سەرکردایەتی یەکێتی، یەکێتی دوای کۆنگرە زیتر لاواز دەبێت و قەیرانەکانی قوڵتر دەبن.
سەردار ھەرکی سەرکردایەتی یەکێتی لە هیچ کۆنگرەیەکی دیکەدا نەبووە بەو رێژەیە سەرکردەکان نەچنە کۆنگرە، پێویست بوو پێش کۆنگرە ئاشتەواییان لەناو حزب راگەیاندبا، بابەتی کات بۆ بەستنی کۆنگرەی حزب گرنگە، بۆ ئەوەی زیان بە دەنگ و پێگەی حزبەکە نەگەیەنێت، ئێستا هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان و پەرلەمانی کوردستانمان لە پێشە، ئەگەر دوای هەڵبژاردنەکان کۆنگرە بکرابوایە رەنگە یەکێتی بیتوانیبا باشتر هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی خۆی بکات.
سەردار ھەرکی : کۆنگرە ئەگەر لەپێناو بەهێزکردنی حزب و ئامانجە باڵاکان بێت دەتوانێ زۆر شت بکات، بەڵام ئەگەر بۆ پاکتاوکردنی لایەنێک یان بەهێزکردنی لایەنێک بێت لەسەر حیسابی ئەوی دیکە، بیانەوێت ئەوانەی لە خۆیانەوە نزیکن بیان کەن بە ئەندامی سەرکردایەتی گۆڕانکاری لێ بەدی ناکرێت
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ دەستنیشان کردن و دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرە، پرەنسیپەکانی دیموکراسی لەبەرچاو نەگیراوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە لەناو کۆنگرە لیست دەبێت و هەموویان دەنگ بە لیست دەدەن، ئەگەر ئەوە هەبێت کۆتاییهێنانە بە ژیانی حزب، هیوادرم وانەبێت و ئەندامانی کۆنگرە ئازاد بن لە خۆ کاندید کردن و دەنگدان.
راشیگەیاند: ئەوەی دەبیبنین ئەو کۆنگرە وایکردووە لێکترازان لەناو یەکێتی زیاتر بێت، دەبوایە پێش کۆنگرە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەوانە کرابوایە کە ناڕازین و رەخنەیان لە یەکێتی ئێستا هەیە، بەڵام بەو شێوازەی ئێستا کە چوونەتە ناو کۆنگرە پێم وایە قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە.
وەڵام بدەوه