Kurdistan Press - بافڵ چی بە مەلا بەختیار وت؟ بافڵ چی بە مەلا بەختیار وت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بافڵ چی بە مەلا بەختیار وت؟

مەلا بەختیار باسی گفتۆگویەکی خۆی و بافڵ دەکات زۆر شت باسکران، بزانە بافڵ چی وتوە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەکێتیی رایگەیاند: سێ هەفتە لەمەوبەر هەڤاڵ بافڵم بینی، سەعاتێک و 35 دەقە قسەمان کرد، ئەو پێی وایە یەکێتی وەزعی زۆر زۆر باشە، یەکگرتووە لە هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێ، وە پێی وایە هەموو دەوڵتان لێی ڕازین، وە سیاسەتەکانی تەواوە، واشی بۆمان باسکرد کە دوو مانگی تر دەچێت بۆ تورکیا ئەو کێشانەش لەگەڵ تورکیا چارەسەر دەکات، وە من بەش بەحاڵی خۆم دڵم بەوە خۆشبوو یەکێتی لەنێو ئەم دەوڵەتانە باشبێت، بەڵام ئەنجامێکی پێچەوانەمان بینی بەداخەوە، ئەو دیدارەمان جگە لە گفتوگۆ بەداخەوە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بۆ ئەوەی من بتوانم بڕیار بدەم وە خەڵکی تریش چاوەڕوانیان دەکرد ئەم گفتوگۆیە بگاتە ئەنجام، ئەنجامی نەبوو، بەتایبەتی لەسەر دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵا، ئەوان بەتەمان 21 بۆ 31 کەس بخەنە ئەنجوومەنی باڵا، خۆیان کێیان دەوێ بیهێننە ئەنجوومەنی باڵا، بۆیە من وتم پڕۆژەکە بنێرن بۆ ئێمە با ئێمە وەکی ئەنجوومەن هەڵیسەنگێنین ئەوکاتە بڕیارێک بدرێ و رێککەوین لەسەری، پڕۆژەکەشیان نەنارد، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بڕیاربوو بێن بۆ لام، ئەوانیشیان نەنارد، دوو رۆژی تریش کۆنگرەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه