Kurdistan Press - ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2023، لقی دهۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری "نەهێشتنی دیاردەی ئامادەکردنی خواردن لە مەراسیمی پرسەدا" راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا کە واژووی جیهاد دۆسکی، سەرۆکی یەکێتییەکەی لەسەرە، ئاماژە بەوەشدراوە، "ئامانج لەم بڕیارە کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی کەسوکار و خاوەن پرسەکانە کە لەو مەراسیمەدا زۆرجار ناچار دەبن، خواردن بۆ ئامادەبووانی پرسەکە ئامادە بکەن

لقی دهۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان باسی لەوەشکردووە، لە دەرکردنی ئەم بڕیارەدا راوێژ بە لایەنە ئیداری و پەیوەندیدار کراوە.

 ئامادەکردنی خواردن لەکاتی پرسەدا وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، "لە لایەنی ئابووریەوە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی و لەلایەنی تەندروستییەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی

لقی دهۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داواش لە هاووڵاتیان دەکات، کاتێک دەچنە پرسەی کەسێک، بۆ نانخواردن نەمێننەوە.

هەروەها داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەکات لە گوتاری رۆژی هەینی داهاتوودا، بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، باسی ئەم بڕیارە بکەن و هاووڵاتییانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه