راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٥١) پەنجاویەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ
لە رێککەوتی ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچون و چاودێری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، توانی بڕی (٥١) پەنجاویەک کیلۆگرام لەماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال دەستبەسەردا بگرێت، لەم چاڵاکیەدا (٣) سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کەماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن . تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
ئەو بڕەی ماددەیەی کە لەم چاڵاکیەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە (١٠٠) هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگادا پێ ئەنجام دەدرا.
لێرەوە بەهەموو ئەو کەسانە رادەگەیەنین کە کاری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، دڵنیایان دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەهەوڵ و شەونخونیەکانی بەردەوام دەبێ بۆ دەستگیرکردن و بنبڕکردیان، ئەوەی ماوەتەوە لەگەڵیاندا تەنها کاتە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣
وەڵام بدەوه