Kurdistan Press - شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

محەممەد عەلی، شارەزای بواری كەشناسی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، گەشبینی هەیە سەبارەت بە پێوەرەكانی دەستپێكی وەرزی بارانبارین، كە وردە وردە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو داهاتوودا دەست پێدەكات تا دەگاتە سەرەتای مانگی 11 .

ڕوونیشیكردەوە،پێشبینی دەكرێت یەكەم بارودۆخی بارانبارینی هەمەلایەنە لەنێوان ڕۆژانی 10 بۆ 20ی مانگی داهاتوودا بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد ،زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگاری دهۆك دەبێت، پاشان هەولێر و سلێمانی و باكور و ڕۆژهەڵاتی نەینەوا و باكور و ڕۆژهەڵاتی شاری نەینەوا، كەركوك، و باكوور و ڕۆژهەڵاتی دیالە، واسیتی ڕۆژهەڵات، میسانی ڕۆژهەڵات، پاشان بەسرەی ڕۆژهەڵات، دواتر سەڵاحەددین، بەغدا، واست، میسان، بەسرە، پاشان بابل و دیوانیە، ئەنبار، نەجەف، كەربەلا، موسەننا، و زیقار دەگرێتەوە.

راشیگەیاند كە ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای ئەو بڕە بارانەیە كە پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی مانگی مانگی داهاتوو ببارێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه