Kurdistan Press - ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە

بەپێی سەرچاوەیەک مانگی داھاتوو دوای شەش مانگ ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی عێراق ئۆیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە هەولێر، بەغدا و تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و مانگی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپه‌ڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.

ڕاشیگەیاند: چەند بەرپرسێکی ئاگاداری کۆبوونەوەکان باس لە دۆسیەی تەکنیکی و بازرگانی پەیوەست به‌ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش دوای شەش مانگ لە ڕاگرتنی.

ئاماژەیان بەوەش دا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان و تورکیا پلانیان بۆ ڕێژەی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پابەندییەکانی هەردولایەن داڕشتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه